ڕاپۆرت

پردی تووەقوت یەکێکە لەو پڕۆژانەی ھاتووچۆی ھاووڵاتیان لەنێوان ھەڵەبجە و گەرمیان ئاسان دەکات و دەرگای بازرگانیکردنیش بە ڕووی پارێزگای ھەڵەبجە دەکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە یاساکانی عێراقدا ھاتووە، دوای جیابوونەوەی ھاوسەرەکان لە یەکتر منداڵ بە دایک دەدرێت، یاساناسێک لەو بارەوە دەڵێت، دەستبردن بۆ گۆڕینی بڕگە و یاساکانی باری کەسێتی عێراق سەختە، بەڵام ئەگەر ڕێگە بە باوکەکە نەدرێت، منداڵەکەی لە وادەی دیاریکراودا ببینیت دەتوانێت سکاڵای یاسایی تۆماربکات. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاپۆرتێکیدا ڕۆژنامەی " فاینانشیاڵ تایمز " پێشبینی کردووە، بەھۆی کێشە ئابووریی و قەرزە کەڵەکەبووەکانەوە، چەند وڵاتێکی تازەپێگەیشتووی جیھان ڕووبەڕووی چارەنووسێکی ھاوشێوەی سریلانکا ببنەوە.

ڕۆژنامەی " فاینانشیاڵ تایمز " ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، زیاتر لە ٢٠ وڵاتی تازەپێگەیشتووی کە قەرزارێکی زۆریان لەسەرە، ناچارن لە نێوان پاکتاوی قەرزە دەرەکییەکانیان یان دابینکردنی خۆراک و سووتەمەنی بۆ خەڵکەکەیان یەکلاببەنەوە، بە پێی ڕۆژنامەکە، میسر و تونس لەنێو ئەو وڵاتانەدان کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی توند ئابووری دەبنەوە.

ڕۆژنامەکە ڕەشبینی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی خستۆتە ڕوو، کە تا کۆتایی ئەمساڵ قەبارەی قەرزەکانی سەر میسر دەگاتە ٢٠ ملیار دۆلار و قەرزی تونسیش لە ھەمان ماوەدا بۆ ٣٩ ملیار دۆلار بەرزبێتەوە.

بە پێی ئامارەکانی بانکی نێودەوڵەتی میسر پێویستی بە "پێشکەوتنی یەکلاکەرەوە" ھەیە لە چاکسازی دارایی دا، تونسیش کە ڕووبەڕووی قەیرانێکی ئابووریی پەرەسەندوو بووەتەوە، تا ساڵی ٢٠٢٠ قەرزی گشتی وڵاتەکە بە ڕێژەی لەسەدا ٧٠ زیاتر بووە لە بەرھەمی ناوخۆیی و ڕەنگە ئاستی قەرزەکانی ئێستا زۆر زیاتر بێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 لە دیدارەکەدا لوتکەی روسیا و تورکیا و ئێران لە تاران و مەترسییەکانی پیلانێکی ھەرێمی لە سەر رۆژئاوای کوردستان و  دانوستانەکانی نێوان خۆبەڕێوەبەری و حکومەتی سوریا  و  پەیوەندیەکانی کوردانی رۆژئاوا و ھەرێمی کوردستان تاوتوێ کران .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پارتی سەوزی کوردستانیش پڕۆژەیەک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی سەگی بێلانە رادەگەیەنێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...3233343536...74