ڕاپۆرت

کۆمپانیای ئێد- داتا رایگەیاندووە" لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو، چین بەبڕی ٢٦ ملیار دۆلاری قەرزی ماوە کورت و درێژخایانی بە پاکستان و سریلانکا داوە، وەک دەستپێشخەرییەک بۆ سەرخستنی ڕێگای ئاوریشمی چین، کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە پلانی بۆ دارشتووە و بڕی ٩٠٠ ملیار دۆلارشی بۆ تەرخانکردووە.

ئاژانسی بلومبێرگ پاڵپشت بە زانیاری کۆمپانیاکە بڵاویکردۆتەوە"چین بە شێوەیەکی بەرچاو لە قەرزدانی پڕۆژەکان دوورکەوتۆتەوە و بەرەو قەرزدانی ھاوسەنگی پارەدان و قەرزدانی فریاگوزاری رۆیشتووە.
بانکی نێودەوڵەتییش ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە" بانکە دەوڵەتییەکانی چین لە ٢٠١٨ەوە، لە ٦٠%ی قەرزە دەرەکییەکانیان بە ئاراستەی ئەو وڵاتانەیە کە بەدەست قەرزی دەرەکییەوە دەناڵێنن، و لە دانوستانەکانیان لەگەڵ سندوقی نەختی نێودەوڵەتی بۆ وەرگرتنی قەرز شکستیان ھێناوە، ئەم قەرزانەش دەریدەخەن کە چین لە ئێستادا ڕۆڵێکی ھاوشێوەی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی دەگێڕێت.

بەپێی داتاکانی سندوقی نەختی نێودەوڵەتی، لە ٢٧%ی قەرزە دەرەکییەکانی پاکستان و لە ١٠%ی قەرزە دەرەکییەکانی سریلانکا قەرزاری چینە، دەشلێت" بانکی ناوەندی چین رێککەوتنی لەگەڵ ٤٠ وڵاتی ھەرێم بە بەھای ٥٩٠ ملیار دۆلار ئیمزاکردووە، کە ڕووبەڕووی کێشەی ھاوسەنگی پارەدان بوونەتەوە.

لایخۆشیەوە بانکی ناوەندی چین لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، پەکین لەگەڵ ئەندەنوسیا، و مالیزیا،و ھۆنگ کۆنگ،و سەنگافورە و شیلی کاردەکات، کە ھەرەیەکەیان بە بڕی ٢ ملیار دۆلار، نەختینەیی یەدەگی یوانی چینی دروست بکەن.

ئەم ھەواڵانەی پەکین-یش لە کاتێکدایە کە یەدەگی دراوی بیانی چین کە یەکێکە لە گەورەترین یەدەگی ئاڵوگۆڕ، لە ساڵی ٢٠٢٢ گەشەی کردووە و  گەیشتووەتە ٣.١٣ ترلیۆن دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...2930313233...74