سەبارەت بە دانووستانە ئەتۆمییەکانیش "کەنعانی" وتی، لە قۆناغێکی پێشکەوتووی دانووستانەکاندان و گەیشتن بە رێککەوتنیش پەیوەندی بە جێبەجێکردنی داواکارییەکانی ئێرانەوە ھەیە، وتیشی، ئەمشەو وەڵامی پێشنازی یەکێتی ئەوروپا لەو بارەیەوە دەدەنەوە.
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما و وشکەساڵی، کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی لە ھەرێمی کوردستان ھەبووە، جگە لەوەش بەپێی ئامارەکانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی ھەرێم، گۆڕانی کەشوھەوا بووەتەھۆی زیادبوونی رێژەی کۆچکردن لە گوندەکانەوە بۆ شارەکان.
لەبەردەم ناوچەی سەوزیش سێ ڕۆژە لایەنگرانی چوارچێوەی ھەماھەنگی خێوەتیان ھەڵداوە و دژی پەکخستنی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، مانگرتنیان ڕاگەیاندووە.