فەرماندەکانی ھێزی پێشمەرگە دەڵێن ڕووداوەکە لە کاتی ئاڵوگۆری ھێزدا ڕوویداوە و ئۆتۆمبێلەکەیان لە دەوامی ڕەسمی لە سنوری ناحیەی نەوجوول بۆ چەمچەماڵ گەڕاوەتەوە.

فەرماندەکانی پێشمەرگە دەشڵێن، دوای گواستنەوەی بریندارەکانیان بۆ نەخۆشخانەی چەمچەماڵ فریاگوزاری خێرا بۆ بریندارەکانیان کراوە بەڵام نەخۆشخانەکە گرفتی کەمی داوو دەرمانیان ھەبووە کە وەک قەیرانێک بۆ سنوری سلێمانی و ناوچەکانی دروستکراوە.