عێراق

"د.شوان شاکر" یاریدەدەری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتی خانەقین رایگەیاند، زیاتر لە ھەفتەیەکە ئامارەکانی کۆرۆنا لە خانەقین بەرزبوونەتەوە و رۆژانە زیاتر لە ٢٥ حاڵەت تۆمار دەکرێت، داواشی لە ھاووڵاتیان کرد زیاتر پابەندی رێنماییەکان بن و ڤاکسین وەربگرن، وتیشی تا ئێستا کۆرۆنای ئۆمیکرۆن لە قەزاکە تۆمار نەکراوە.

رۆژانە لە نەخۆشخانەی گشتی خانەقین و بنکە تەندروستییەکانی قەزاکە، زیاتر لە ٢٠٠ پشکنینی کۆرۆنا دەکرێت و ١٠٠ بۆ ١٥٠ ژەم ڤاکسین دەدرێتە ھاووڵاتیان. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە داواکەدا بەرھەم ساڵح ئاماژەی بەوەکردووە، بە لەبەرچاوگرتنی تەواوبوونی خولی پێنجەمی  ئەنجومەنی نوێنەران و پێداویستییەکانی ھەردوو مادەی ٥٤ و ٥٥ ی دەستور و تەواوبوونی پێداویستییەکانی مادەی ٧٠ی دەستوری تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، داوای لێکدانەوەی مادەی ٧٢ دەستوری کردووە .

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بەوەشکردووە، دەقی دەستور چارەسەری ئەو  داوا دەستورییەی نەکرووە، کە لەبڕگەی دووی مادەی ٧٢دا ھاتووە،  ئاماژە دەدات بە دەسەڵات و بەردەوامبوونی سەرۆک کۆمار لە ئەرکەکانی، بۆ ئەوەی بۆشایی دەستوریی دروست نەبێت.

بە گوێرەی مادەی ٧٢ی دەستور لە خاڵی ئەلیفی بڕگەی دووەمدا دەڵێت، ویلایەتی سەرۆک کۆمار بە کۆتایی ھاتنی خولی ئەنجومەنی نوێنەران کۆتایی دێت.


خاڵی (ب) دەڵێت، سەرۆک کۆمار بەردەوام دەبێت لە ئەرکەکانی دوای ھەڵبژاردن و کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی نوێ، بەو مەرجەی سەرۆک کۆماری نوێ لە ماوەی ٣٠ ڕۆژ دوای یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  (ناسر شبلی) وەزیری گواستنەوە لە کۆبونەوەیەکدا لەگەڵ باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق گفتوگۆیان کرد، سەبارەت بەو کۆتوبەندانەی کە بەسەر گەشتی فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراقدا سەپێنراوە لە لایەن یەکێتی ئەوروپاوە.
وەزیری گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو دۆسَیە بۆ وڵاتەکەی زۆر ھەستیارە، چونکە پەیوەستە بە گێڕانەوەی متمانە لە بەردەم وڵاتانی ئەوروپا و جیھان و گەشەپێدانی ھێڵی ئاسمانی عێراق.
باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپاش پەیامێکی کۆمسیۆنی گشتی ئەوروپای بۆ گواستنەوەی ئاسمانی ڕادەستی وەزیری گواستنەوەی عێراق کرد، کە تایبەتە بە پێوەرەکانی ھاتوچۆی ئاسمانی لە ئاسمانی ئەوروپا و ئەو تێبینیانەی کە پێویستە عێراق جێبەجێیان بکات، بۆ ئەوەی  ئەو کۆت و بەندانە لاببرێن کە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی یەکێتی ئەوروپا سەپاندویەتی بەسەر فڕۆکەکانی ھێڵی ئاسمانی عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەسەر ڕێگای کەرکوک - دوبز سوپای عێراق ھێرشیکردە سەر ژمارەک  تیرۆریستی داعش و ھەڵاتن .

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دوای ئەوەی ھێزەکانی سوپای عێراق لە رێگەی کامێرای حەرارییەوە ژمارەیەک داعشیان بەدیکردووە لەسەر رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز، ھێرشیان کردووەتە سەریان و ھەڵاتوون، پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، دوای ھێرشەکەی سوپای عێراق بۆ سەر ئەو داعشانە رێگەی سەرەکی کەرکوک - دوبز داخراوە وھێزێکی زۆریش لەناوچەکە بڵاوەی پێکراوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شەوی رابردوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعە کۆبووەوە، بە پێی زانیاری سەرچاوەکان، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دواین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆک کۆماری عێراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە رەوتی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانوستانەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.


ئەوە یەکەم سەردانی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودس نییە بۆ بەغداد، مانگی رابردووش دوو جاری تر سەردانی بەغدادی کردووە، ئامانجی ھەموو سەردانەکانیشی لێکنزیککردنەوەی لایەنە شیعەکان و بەشداری پێکردنیانە لە حکومەتی داھاتوو.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی رایگەیاندووە، گورزێکی ئاسمانی ئاراستەی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای دیالە کراوە و ژمارەیەکیان کوژراون، کە تیرۆریستی لوبنانی لە نێویاندا ھەبووە. 


وتیشی، بڕیارە بەمنزیکانە وەزیری ناوخۆی لوبنان سەردانی بەغداد بکات و بوونی تیرۆریستانی لوبنانی لە عێراق تاوتوێ دەکەن. 


ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، عێراق لە دژی ئێران پەیوەندی لەگەڵ ئەمریکا نییە و لە دژی ئەمریکاش پەیوەندی لەگەڵ ئێران نییە، رەتیشیدەکەنەوە خاکی عێراق ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی تر و ھەر بیانییەک رێز لە سەروەری و یاساکانی عێراق بگرێت، پێشوازی لێدەکەن. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای دەستکەوتنی زانیاری ھەواڵگیری و بە ھاوکاری ھاووڵاتیان، تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تەقینەوەکان توانیویانە دوو بۆمب پوچەڵ بکەنەوە، کە ئامادەکرابوون بۆ ئەوەی بازاڕێکی میللی بەغداد لە ناوچەی "شەعب"  بکەنە ئامانج. 


راشیگەیاند بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان پشتێنەی ئەمنی لە ناوچەکە دروست کراوە. 


ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد، داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ھاوکاریان بن و لە ئەگەری تێبینی کردنی ھەر حاڵەتێکی نەخوازراو پەیوەندییان پێوە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عۆن زیاب وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ سوریا لەسەر پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات رێککەوتوون، ئامانجی رێککەوتنەکەش یەکخستنی ھەڵوێستەکانی بەغداد و دیمەشقە، لە دانوستانەکانیان لەگەڵ تورکیا لە بارەی پشکی ئاو لە روبارە ھاوبەشەکان.


وتیشی، ئێستا رێژەی ئەو ئاوەی لە تورکیاوە دەگاتە سنوورەکانی سوریا، لە ٥٠٠ مەتر سێجا لە یەک چرکە تێناپەڕێت، کە لە ھەر ٢٩٠ مەتر سێجا ئاو لە یەک چرکەدا، ٥٨٪ی بۆ عێراقە.


بە پێی ئەو رێککەوتننانەی لە کۆتایی سەدەی رابردوو لە نێوان عێراق و سوریا و تورکیا کراوە، پشکی ئاوی عێراق لە روباری فورات کە لە تورکیاوە ھەڵدەقوڵێت و بە سوریادا دەگاتە عێراق، ٥٨٪ە و بۆ سوریاش ٤٢٪ە.


رۆژی یەکشەممەش، مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق رایگەیاند، ئامادەکارییان کردووە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت، لەسەر پرسی ئاو لە نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و سوریا و تورکیا لە شاری بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بڕیاربوو ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوەو ھەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆمار بکرێت، بەڵام بەھۆی بایکۆتی فراکسیۆنە سەرەکییەکان، تەنھا ٥٨ پەرلەمانتار ئامادەبوون و نیسابی یاسایی بۆ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکە تەواونەکرا.

حاکم زاملی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سبەینێ کۆبوونەوەیەکی راوێژکاری لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان دەکات بۆ یەکلاکردنەوەی لیژنە ھەمیشەییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران بەو پێیەی ھەنگاوێکی گرنگ و سەرەکییە لە کاری یاسادانان و چاودێری.

وتیشی، لە دانانی ئەندامانی لیژنەکان پسپۆڕیی و لێھاتوویی لەبەرچاو دەگیرێت ، بەھێزی ئەنجومەنی نوێنەران ، بەندە بە بەھێزی سەرۆکایەتییەکان و ئەندامان و گێڕانی رۆڵی پێویست لە کاراکردنی ئەرکی پەرلەمانتاری و چاودێریکردن.

لەلایەکی ترەوە فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویکردەوە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران نوسراوێکی ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیران کردووە بۆ رەوانەکردنی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢٢.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە ڕاگەیاندراوێکدا دەستەی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەکرد، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە ٥٠١٤٩ کەس و لە فڕۆکەخانەی نێودەڵەتی ھەولێرەوە ١٧٧٩١ کەس و لە فرۆِکەخانەی سلێمانییەوە ٢٣٢٦ کەس و  لە فڕۆکەخانەی نەجەفەوە ١٨٤١٦ کەس و لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە ٧٤٣٠ کەس گەشتی عومرەیان کردووە.
روونیشکردەوە، بەشێک لەو کەسانە کە چوونەتە عومرە، لەڕێگەی ڕێگای وشکانی و دەروازەی (ترێبیل) ئوردونەوە بەرەو سعودیە گوێزراونەتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆرن فلایشەر بەرێوەبەری فاو لە وتەیەکدا لە کۆنگرەی ھەرێمایەتی بۆ خۆرھەڵاتی دوور لە بەغداد ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکەیان ٥٥٠ کیلۆمەتر کەناڵی ئاودێری دروستکردووە و بە درێژایی ٧٥٠ کلیۆمەتر ڕێڕەوی ڕوبارەکانی پاککردووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆگرامی خۆراک و کشتوکاڵ، ھۆیەکانی دەستبەرکردنی زیادکردنی بەرھەمی بۆ جوتیارەکان دەستبەر دەکات و پلانیشی ھەیە بۆ داھاتوو، بۆ ئەوەی بتوانن بە ھاوکاریی لەگەڵ حکومەتی عێراق، ڕێژەی ھەژاریی کەمبکەنەوە.

جەختیشیکردەوە، تاقیکردنەوەکانیان لە عێراق سەرکەوتوو بووە، وەک پشتیوانییەک لە ھەوڵەکانی حکومەت، بۆ دابینکردنی خۆراک بۆ سەرجەم دانیشتوان و ھاوکاریکردنی ناوچە گوندنشینەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی عێراق بڕیاریدا، بە تەرخانکردنی پاداشتێکی گەورە، بۆ ھەر کەسێک کە زانیاری بدات لەسەر ئاشکراکردنی تاوانی تیرۆرکردنی دادوەر ساعیدی.

لە لایەکی دیکەوە ئەنجومەنی دادوەریی ھەرێمی کوردستان بە توندی ئیدانەی تیرۆر کردنی دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعیدی کرد و داوای لە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کرد، ئەنجامدەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکەن.

ڕۆژی شەممەی رابردوو چەند چەکدارێکی نەناسراو لە شاری عەمارەی باشور عێراق لە نزیک دادگای تێھەڵچوونەوەی میسان، تەقەیان لە دادوەر ئەحمەد فەیسەڵ ساعیدی کرد و تیرۆریان کرد.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ کاروانێکی سەربازی لە سەماوە لە رێگەی بۆمبی چێنراوەوە کراوەتە ئامانج و بە چەند دەقیقەیەکیش دوای ئەو رووداوە لە رێگەی سەرەکی سەماوە دیوانیە کاروانێکی تری سەربازیی ئەمریکا کراوەتە ئامانج. بەڵام لە بارەی زیانەکانەوە ھیچ زانیاریییەک ئاشکرا نەکراوە.

 بە پێی سەرچاوەکانی ھەواڵ لە دوای بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ دەرکردنی ھێزی بیانی لە وڵاتدا  چەندین جار ھێرش کراوەتە سەر بیانییەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەوەش لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە سەرۆک کۆمار دەکەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی ھاوپەیمانێتییەکشیاندا دانووستان ناکەن.

موقتەدا سەدر پێشتر داوای لە ئەندامانی رەوتەکەی کردبوو دەنگ  بە ھیچ کام لەو کاندیدانە نەدەن کە مەرجی سەرخستنی پرۆسەی سیاسییان نییە.

بەو پێیەی ھێزە سیاسییەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون چاوەڕوان ناکرێت بە بێ بەشداریی سەدرییەکان کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوتوو بێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"غەریب عەسکەر" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاندوە ، لایەنەکانی نێو چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بەشداری کۆبونەوەکەی سبەینێی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەن و ئەگەر نیسابی یاسایی تەواو بێت ، ئەوا سەرۆک کۆمار ھەڵدەبژێرن، ھەروەھا رایگەیاندوە، پێشێلکاری دەستوریی لە بەرژەوەندی عێراق نابێت ھەربۆیە چوارچێوەکە بریاری بەشداریکردنی داوە و داوای پرۆفایلی سەرجەم کاندیدەکانی کردووە بۆ ئەوەی دەنگ بدەنە ئەو کاندیدەی کە شایستەی پۆستی سەرۆک کۆمارە .
ئەندامەکەی ھاوپەیمانی فەتح پێشبینیشی کردووە ئەنجام و لێکەوتەکانی کۆبونەوەکەی سبەینێ چاوەڕوان نەکراو بێت . 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی حەشدی شەعبی ، ئۆپراسیۆنەکە لەمرۆوە بەبەشداری لیواکانی ٨ و ٩ و ھەشتای فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک و خۆرھەڵاتی دیجلەی حەشدی شەعبی و سوپای عێراق لە خۆرھەڵاتی سەڵاحەدین دەستیپێکردوە و ئامانج لێی پشکنینی ناوچەکە و ئاشکراکردنی شانە نوستوەکانی داعش و لەناو بردنیانە .




بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...258259260261262...338