بڕیارە سبەینێ ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کۆببێتەوە
کوردسات نیوز
٦ی شوباتی ٢٠٢٢
٩٢٢
ئەوەش لە کاتێکدایە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر رایگەیاند، بایکۆتی دانیشتنی تایبەت بە متمانەدان بە سەرۆک کۆمار دەکەن و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دەرەوەی ھاوپەیمانێتییەکشیاندا دانووستان ناکەن.
موقتەدا سەدر پێشتر داوای لە ئەندامانی رەوتەکەی کردبوو دەنگ بە ھیچ کام لەو کاندیدانە نەدەن کە مەرجی سەرخستنی پرۆسەی سیاسییان نییە.
بەو پێیەی ھێزە سیاسییەکانی عێراق بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون چاوەڕوان ناکرێت بە بێ بەشداریی سەدرییەکان کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەرکەوتوو بێت.