سەرچاوەیەکی ئەمنی ئاشکرایکردووە، لە خۆپیشاندانەکانی رۆژی شەممەی بەغداد و بەسرەدا ، زیاتر لە ١٥٠ کەس برینداربوون کە ٤٠ یان ئەفسەر و ئەندامی ھێزە ئەمنییەکان بون، زیاتر لە ١٠٠ کەسیشیان لە خۆپیشاندەران بوون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری برینداربونی خۆپیشاندەران بەھۆی بەکارھێنانی غازی فرمێسکڕێژ و گوللەی پلاستیکی بوە لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە.
لەلایەکی تریشەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا دوپاتیکردۆتەوە، ھێزە ئەمنییەکان بە ھەموو شێوەیەک پابەندن بە پاراستنی خۆپیشاندەران، بەڵام ژمارەیەک لەو کەسانەیان دەستگیرکردووە کە لە نێو خۆپیشاندەراندا ئاژاوەیان دروستکردووە.
چوارچێوەی ھەماھەنگی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رۆڵە گەورەیە بەرز دەنرخێنن کە ھێزە ئەمنییەکان بەشداربوون، لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و خۆپیشاندەران، دەشڵێت، دەستدرێژکاران و تێکدەران لە خۆپیشاندانەکانی شەممەدا ھەندێک پێشێلکاریی قبوڵنەکراویان ئەنجامدا.
چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاماژەی بەوەشکرد، جەخت لە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و داواکردنی مافی رەوا لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەکەنەوە، بە جۆرێک گەرەنتی پێکھێنانی حکومەتێکی نوێ بۆ گەلی عێراق بکات بە تەواوی دەسەڵاتەکانیەوە، کە حکومەتەکە توانای چەسپاندنی ئاسایش و دابینکردنی خزمەتگوزاری و نەھێشتنی گەندەڵی ھەبێت.
لە سێیەم ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی تشرین، جارێکی تر خۆپیشاندەران لە بەغداد و شارەکانی دیکەی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و لە بەغدادیش خۆپیشاندەران دەیانەوێت بگەنە ناوچەی سەوز، بەڵام لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە رێگرییان لێدەکرێت، بە وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنیش، ھێزە ئەمنییەکان خراونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە و بە چڕیش لە ناوشارەکاندا بەتایبەتی لە بەغداد بڵاوکراونەتەوە.
یەکێتی ئەوروپاش لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ھێزە ئەمنییەکانی عێراق توندوتیژی لە بەرامبەر خۆپیشاندەران بەکارنەھێنن، چونکە بەکارھێنانی توندوتیژی ئاڵۆزییەکان زیاتر دەکات و پێویستە حکومەتی عێراقیش رێز لە داواکاری خۆپیشاندەران بگرێت.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی بەغداد ئەمرۆ باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە گۆڕەپانی واسق لە ناوچەی كەڕادە لەكاتی كاركردن تیایدا بەتەواوەتی هەرەسی هێناوە.
وتیشی، تیمەكانیان دوای گەیشتنیان تا ئێستا 13 كرێكارییان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەدا رزگاركردووەو هەوڵەكانیش بەردەوامن بۆ رزگاركردنی ئەو كەسانەی هێشتا لە ژێر داروپەردووی باڵەخانەكەدا ماون.
غەزەنفەر بەتیخ ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، ھێزە سیاسییەکانی شیعە و سونە چاوەڕێی بژاردەی حزبە کوردستانییەکانن بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار، رونیشیکردەوە، دانوستانەکانی نێوانیان ئەرێنین بەتایبەت دوای پێکھێنانی ھاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت.
بەوتەی ئەندامەکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکەوێتە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، تورکیا و ئێران فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکی بالیستی بەکاردەھێنن بۆ بۆردومانکردنی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و ھەوڵێک لە ئارادایە بۆ ئەوەی لە داھاتوودا چەکی بەرگری ئاسمانی لە ھەرێمی کوردستان جێگیر بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر ھێرشێک بۆ سەر سەروەری عێراق.
رونیشیکردەوە، سیستمی بەرگری ئاسمانی بۆ پاراستنی عێراقە و بە دابینکردنی، لە داھاتوودا دەتوانرێت بەرپەرچی ھەر ھێرشێکی دەرەکی بدرێتەوە.
فەرماندەی بەرگری ئاسمانی عێراق جەختیشیکردەوە، بابەتی پەرەپێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی بووەتە جێی بایەختی سەرۆک وەزیران و وەزیری بەرگری و بەچەکدارکردنی سوپا بە چەکی پێشکەوتوو، ھەڕەشەکانی سەر ھەرێم و ھەر ناوچەیەکی تر کۆتایی دێت.
لە سێیەم ساڵیادی دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکانی تشرین، تشرینییەکان لە گۆڕەبانی نسوور لە شاری بەغداد و لە نزیک باڵەخانەکانی پارێزگا و ئەنجومەنی پارێزگا لە شارەکانی میسان و واست و بەسرە و چەندین شاری تری باشووری عێراق، خۆپیشاندانی تشرینییەکان بەڕێوەچوو، لە زۆرینەی خۆپیشاندانەکانیش گرژی و ئاڵۆزی دروستبوون و بەپێی ھەندێک تۆماری ڤیدیۆیی لە چەند ناوچەیەک، خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان بە دار و بەرد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی راگەیەندراوێکی بڵاویکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، سەرباری داواکاری ھێزە ئەمنییەکان بۆ دوورکەوتنەوەی "دەستدرێژیکاران" لە خۆپیشاندانەکان، بەڵام "کۆمەڵێک لە یاسا دەرچوو"، تێکەڵی خۆپیشاندەران بوون و کەلوپەلی نایاساییان لەکاتی خۆپیشاندانەکان بەکارھێنا، کە بەھۆیەوە لە خۆپیشاندانەکانی بەغداد، ١٩ ئەفسەر و پلەدار کە راسپێردرابوون بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران، لەگەڵ نۆ مەدەنی بریندار بوون، داواشی لە خۆپیشاندەران کرد، ئاگاداری ئەو کەلوپەل و ماددە سوتێنەرانەبن، کە لەلایەن "دەستدرێژکاران"ەوە بەکاردەھێندرێن.
ھاوکات نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق "یۆنامی" لە تویتێکدا رایگەیاند، داوا لە ھەموو لایەک دەکەن، خۆیان لە توندوتیژی بەدووربگرن و رێگری بکەن لە زیادبوونی گرژییەکان.
ھەروەک خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەرزنرخێنرا، بۆ پێشخستنی داواکارییەکانیان بۆ وڵاتێکی چاکساز و دوور لە گەندەڵی، ھاوکات دەستخۆشیان لە ھەوڵەکانی ھێزە ئەمنییەکان کرد، کە بە بەرپرسیارێتی و پیشەییانە ئەرکەکانیان جێبەجێکرد و مامەڵەیان کرد بۆ پاراستنی خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا مستەفا کازمی داوای لە ھێزە سیاسییەکان کرد، بەرپرسیارێتیی نیشتمانی ھەڵبگرن و دیالۆگی نیشتمانی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بەھێزکردنی سەروەریی یاسا و چارەسەرکردنی چەکی کۆنترۆڵنەکراو و نەھێشتنی دیاردەی چەکداری پەسەند بکەن، کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتیی ھاووڵاتیان دەکەن.
لیژنەی ناوەندیی خۆپیشاندانی تشرینییەکان، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجیان گۆڕینی سیستمی سیاسیی ئێستا و سفرکردنی تەواوی پرۆسەی سیاسییە، بۆیە تاکو ٢٥ی ئەم مانگە مۆڵەت بە لایەنە سیاسییەکان دەدەن، کۆتایی بە پڕۆسەی سیاسی بھێنن و حکومەتێکی راگوزەری کاتی بە چاودێریی نەتەوەیەکگرتووەکان و سەرکردایەتی دەستەبژێرێکی ھاووڵاتیان دروست بکرێت، بە مەرجێک ھیچ کەسێک و حزبێکی تێدا نەبێت کە لە دوای ٢٠٠٣وە لە پڕۆسەی سیاسیدا بەشدار بوون، بە دەسەڵاتی جێبەجێکاری ئێستاشەوە، کە مستەفا کازمی نوێنەرایەتی دەکات.
لیژنەی ناوەندی، داوای لە ھەموو خۆپیشاندەرە تشرینییەکان کرد، ئامادەبن بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندان لە ٢٥ی مانگ، لە حاڵەتێکدا ئەگەر لایەنە سیاسییەکان وەڵامیان بۆ داواکارییەکان و سفرکردنەوەی پڕۆسەی سیاسی نەبێت.
لیژنەی ناوەندی راشیگەیاند، دەست بە ھەڵمەتێکی ملیۆنی بۆ کۆکردنەوەی ئیمزا بۆ رەتکردنەوەی ئەم دەسەڵات دەکەن و کار دەکەن بۆ بەرزکردنەوەی ئیمزاکان بۆ لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوەیەکگرتووەکان.
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق راگەیەندراوێکی لەبارەی خۆپیشاندانەکان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتیی ھێزە چەکدارەکان، جەخت لە مافی خۆپیشاندانی ئاشتیانە دەکاتەوە، کە دەستوور گەرەنتی جێبەجێکردنی دەکات لە چوارچێوەی یاسادا.
مستەفا کازمی داوای لە خۆپیشاندەران کرد، ھاوکاریی ھێزە ئەمنییەکان بکەن، لە پاراستنی دامەزراوەکانی دەوڵەت و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان کرد، پارێزگاریی لە خۆپیشاندەران بکەن و رایگەیاند، تەقەکردن لە خۆپیشاندەران و ھەر رێگەیەکی نایاسایی بەرامبەر خۆپیشاندەران قەدەغەیە.
سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای روبەروبوونەوەی تیرۆری عێراق رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە ٢١٦ ئۆپراسیۆنی ئەمنی دژی تیرۆریستان بەڕێوەچوون و لەو ئۆپراسیۆنانەدا ١٠٥ تیرۆریست دەستگیرکراون و ٥٣ تیرۆریستیش کوژراون.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ماوەیەدا ١١٦ مۆڵگەی تیرۆریستان لەناوبراوە.
ھەروەھا وتەبێژەکەی دەزگای روبەروبوونەوەی عێراق ئاشکراشیکردووە، زۆرینەی ئۆپراسیۆنەکان لە پارێزگاکانی دیالە و باشوری کەرکوک و موسڵ ئەنجامدراون.
بزووتنەوەی ئیمتیداد لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ بەشداری لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناکەن، ھۆکاری بەشدارینەکردنیان بۆ پێشێلکردنی ماوە دەستوورییەکان گەڕاندنەوە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانیشیان تۆمەتبارکرد، بە پێشێلکردنی یاسا و پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران و شکستھێنان لە بەڕێوەبەردنی کۆبوونەوەکان.
ھاوکات ١١ پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە راگەیاندراوێکدا بەشدارینەکردنیان لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران راگەیاند و ئاماژەیان بەوەکرد، لەگەڵ گۆڕانکاری و بنیادنانی وڵاتێکی دامەزراوەیی و دوور لە بەرنامەیەکی دووبارەن و بەرنامەی تەواوفووق و پشکپشکێنە رەتدەکەنەوە و بەشێک نابن لە ململانێکانی ئێستا.
"ئیحسان عەبدولجەبار" لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، بڕیاری دادگای فیدراڵی سەبارەت بە نادەستوریی یاسای نەوت و غازی ھەرێمی کوردستان دادپەروەرانە بووە، بەڵام بڕیارەکەیان سەبارەت بە ھەڵوەشانەوەی کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی، پیشەسازی نەوتی لە وڵاتەکە تێکدا.
وتیشی، داوایانکردووە وردبینی بۆ گرێبەستەکانی نەوت لە ھەرێمی کوردستان بکرێت، بەڵام ھەرێم بە دەم ئەو داواکارییەوە نەھاتوون و دوو دڵن، دەشڵێت، جیاوازی گەورە ھەیە لە گرێبەست و بڕی دەرھێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم.
وەزیری نەوتی عێراق باسی لەوەشکرد، تێچووی بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق لە "بای حەسەن" بە پێنج دۆلار و نیو دەگاتە سەر بارھەڵگرەکانی فرۆشتن، بەڵام تێچووی بەرھەمھێنانی نەوت لە کێڵگە نەوتییەکانی ھەرێم دەگاتە ٤٠ دۆلار.
"ئیحسان عەبدولجەبار" سەبارەت بەو سکاڵایانەش کە دژی تورکیا تۆمارکراون لە دادگا نێودەوڵەتییەکان وتی، ئەگەر سکاڵاکان ببەنەوە، بە بڕی ٣٠ ملیار دۆلار لەلایەن تورکیاوە قەرەبوو دەکرێنەوە.
فراکسیۆنی بزووتنەوەی بابلیوون لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ مەکتەبی سیاسیی بزووتنەوەکەیان، بڕیاریاندا لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەی ئەنجومەنی نوێنەران، دەنگ بە دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەدەن و پابەندن بە مانەوەی حەلبوسی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.
بڕیاروایە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ خستنە دەنگدانی دەست لەکار کێشانەوەی محەمەد حەلبوسی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆببێتەوە، تائێستاش بەشێک لە لایەنە سیاسییەکان لەناویاندا ھاوپەیمانیی سەروەریی سووننەکان رەتیدەکەنەوە دەنگ بەدەست لەکارکێشانەوەی حەلبوسی بدەن.