سەرۆک کۆمار: عیراق بە کاولکاری زۆردا تێپەڕیوە و لە سەرجەم سێکتەرەکان پێویستی بە هاوکاری وڵاتانە
٢٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆك كۆماری عیراق لە میانی دیدار و چالاكییەكانی لە كۆڕبەندی ئابوریی داڤۆس، جەختی لەسەر بەهێزكردنی ئابووری عیراق و فراوانكردنی پەیوەندییەكانی كردەوە.
د.لەتیف رەشید سەرۆك كۆمار لە وەڵامی پرسیارێكی كوردسات نیوز سەبارەت بە بەردەمی ململانێكان لە رۆژهەڵاتی ناوەراست و گرنگی بەشداریكردن لەو جۆرە كۆڕبەندانە رایگەیاند، زۆرجار ململانێكان دەبنەهۆی هۆكاری پەكخستنی ئەم بۆنە گرنگانە، بەڵام بەخۆشحاڵییە و داڤۆس ساڵانە لە كاتی خۆیدا رێكدەخرێت بۆ قسەكردن لەسەر ئاڵنگاریی و چارەسەرییەكان.
سەرۆك كۆماری عیراق لە بارەی هاتنی كۆمپانیا بیانییەكانیش وتی، زۆر گرنگە هانی كۆمپانیا بیانیەكان بدەن، چونكە عیراق بە كاولكاری زۆردا تێپەڕیوە و بۆ چاككردنی خزمەگوزارییەكان و سەرجەم سێكتەرەكان پێویستیان بە هاوكاری وڵاتان هەیە.
سەبارەت بە هەڵوێستی بەرپرسانی وڵاتانی دیكە لەبارەی عیراق، سەرۆك كۆمار ئاشكرایكرد، هەمووان هەڵویستی ئەرێنییان هەبووە و ئامادەییان دەربڕیوە بۆ ئەوەی هاوكاری پێشكەشی عیراق بكەن.
د. لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عیراق جگە لە بەشداریكردن لە كار و چالاكییە رەسمییەكانی كۆڕبەندی داڤۆس، لە پەراوێزی كۆڕبەندەكەشدا زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی وڵاتانی دیكە و رۆژنامەنووسان ئەنجامدا و تیایدا جەختی لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكان و باشكردنی رەوشی عیراق لەرووی ئابووری و خزمەتگوزارییەكان كردەوە.