سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عیراق بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و یەکپارچەیی خاکەکەی دووپاتدەکاتەوە
٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
د. لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عیراق، ئەمڕۆ چوارشەممە لە شوێنی حەوانەوەی خۆی لە داڤۆس پێشوازی لە عەبدولحەمید دەبەیبە سەرۆک وەزیری لیبیا کرد و ئاماژەیبە پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کرد.
لە دیدارەکەدا باس لە چۆنیەتی پەرەپێدانی هاریکاری لەو بوارانە کرا کە خزمەت بە بەرژەوەندیی هەردوو وڵاتی برا دەکات و پاڵپشتی لە چۆنیەتی گەشەپێدانیان دەکەن، تاوتوێکردنی پێشهاتەکانی بارودۆخی ناوچەیی و نێودەوڵەتی تەوەرێکی تری دیدارەکە بوو.
سەرۆک کۆمار هەڵوێستی عیراقی بۆ پشتیوانی لە یەکڕیزی لیبیا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی دووپاتکردەوە.
لە میانەی دیدارەکەدا، سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە، لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگی و هاریکاری هاوبەش، بە مەبەستی دروستکردنی دیدگایەکی یەکگرتوو کە چارەسەری ئاستەنگی سیاسی و ئابووریی ناوچەکە بکات و گرنگی بەردەوامی هەوڵەکانی دووپاتکردەوە بۆ دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی و چارەسەری ئاشتیانە بۆ ناکۆکییەکانی ئێستا و خۆ بەدوورگرتن لە هەموو پەرەسەندنێک.
سەرۆک کۆمار ئاماژەیکرد بە پێویستی فراوانکردنی ئاسۆی هاریکاری ئاستی سیاسی و ئەمنی و فەرهەنگی و گەشتیاری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، جگە لە کارکردن لەسەر ئیمزاکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و هاوتا لیبییەکەی.
لای خۆیەوە سەرۆک وەزیری لیبیا پاڵپشتی لیبیا بۆ هەوڵەکان دووپاتکردەوە بۆ پەروپێدانی هاریکاری لەسەر ئەو مەسەلانەی کە کاریگەرییان لەسەر ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە هەیە، پەرۆشی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی هاوبەشی لەگەڵ عیراق و وڵاتانی ناوچەکە لە بوارە گرنگەکاندا دووپاتکردەوو، بەتایبەتی لە کەرتی تەندروستی و ژێرخانی وڵات بۆ هێنانەدی بە بەرژەوەندییەکانی هەردوو گەلی برا و بەهێزکردنی پەیوەندی برایەتی نێوان هەردوو وڵات.