ئاگرێک لە شاری سلێمانی کەوتەوە
٢٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
ئاگرێک لە گەڕەکی تاڤگەی شاری سلێمانی کەوتەوە و لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی سلێمانیەوە کۆنتڕۆڵکرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە شوێنی ئاگرکەوتنەوەکە رایگەیاند، بەهۆی ئاگرەکەوە ئۆتۆمبێلێک و دوکانێک بە تەواوی سووتان، ئاماژەی بەوەشکرد، خۆشبەختانە بەهۆی روداوەکەوە هیچ کەسێک گیانی لەدەستنەداوە و تەنها زیانی ماددی هەبووە.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند: دوای ماوەیەکی کەم تیمەکانی بەرگری و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد و نەیان هێشتووە تەشەنە بکات.
بە وتەی یەکێک لە شایەتحاڵەکان زیانی ماددی ئاگرەکە بە نزیکەی 30 هەزار دۆلار دەخەمڵێنرێت.