هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد بە ئامادەبوونی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی كۆبوەوە و موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش تەوەرێكی كۆبونەوەكە بوو.

هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە و لە راگەیەندراوێكیشدا ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ هەڵوێستێكی سیاسی لە پشت دۆسێی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوە نییە و بابەتەكە تەنها هونەرییە و سیاسی نییە، دەتوانرێت لە رێگەی لێكتێگەیشتن و دانووستانەوە چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لە كۆبونەوەكەدا جەختكراوەتەوە لەسەر پێویستی پشتیوانیكردنی حكومەتی عیراق بۆ ئەو چاكسازییە دارایی و ئابوورییەی دەستیپێكردووە لە پێناو سەقامگیری دارایی و ئابووری.

راشیگەیاندووە، پێویستە عیراق خۆی بەدور بگرێت لە كێشە و ململانێ‌ سیاسی و ئەمنییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەكان لە پێناو پاراستنی بەرژوەندییەكانی عیراق.