ئێوارەی ئەمڕۆ بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆدەبێتەوە.

پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە بەغداد كۆببێتەوە، كۆبوونەوەكە بە بەشداری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و چوار سەرۆكایەتییەكەی عیراق و سەرۆكی حزبە بەشداربووەكانی حكومەتی عیراق بەڕێوەبچێت.

وتیشی، لە كۆبوونەوەكەدا پرسی سیاسی و ئەمنی و گۆڕانكارییەكانی ناوچەكە و كاریگەری لەسەر عیراق تاوتوێ دەكرێن.