ئیمانوێل ماکرۆن: فەڕەنسا هەرگیز دەستبەرداری شەڕڤانانی کورد نابێت لە سوریادا
هەساو ئەمیر
٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥
سەرۆکی فەرەنسا رایدەگەیەنێت، پێویستە رۆژئاوا لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە ساویلکە نەبێت و ئاگاداری دۆخەکە بێت. دەشڵێت، "فەڕەنسا هەرگیز دەستبەرداری شەڕڤانانی کورد نابێت لە سوریادا".
ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاندووە، پێویستە رۆژئاوا لەبارەی دەسەڵاتدارانی نوێی سوریاوە ساویلکە نەبێت، کە لەدوای رووخانی رژێمەکەی بەشار ئەسەدەوە دەسەڵاتیان لەو وڵاتە گرتووەتە دەست.
ماکرۆن ئەوەشی خستەڕوو، "فەڕەنسا هەرگیز دەستبەرداری شەڕڤانانی ئازادی نابێت، وەک کوردەکان، کە دژی گروپە توندڕەوەکانی سوریا شەڕیان کرد".
سەرۆکی فەرەنسا ئاماژەی بەوەکردووە، "ئێمە پێویستە رێز لە گۆڕانی رژێمی سوریا بگرین".