وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، "ئاسانکاری بۆ ئەو کەسانە دەکەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە"

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی ١٠ رۆژە گرژی و ئاڵۆزی لە سوریا بەردەوامە، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، "بەهۆی ئاڵۆزییەکانەوە لە ماوەی ١٠ رۆژدا، ٣٧٠ هەزار کەس ئاوارەبوون کە زۆربەیان ژن و منداڵن.