عیراق و ئێران و سوریا: رێز لە سەروەری و سەربەخۆیی سوریا بگیرێت
ئاکام
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
وەزیرانی دەرەوەی عیراق و سوریا و ئێران رایانگەیاند، هەوڵە دیبلۆماسیەكان بۆ چارەسەركردنی دۆخی سوریا بەردەوامە.
وەزیرانی دەرەوەی عیراق و سوریا و ئێران لە راگەیەنراوێكی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەكردووە، لە بەغداد كۆبونەوە كرا لەسەر ئاڵنگارییەكانی رەوشی ئەمنی سوریا و ئەوەی ئێستا دەگوزەرێت هەڕەشەیەكە بۆ سەر وڵاتانی ناوچەكە و لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتوون.
بەپێی راگەیەنراوەكە، هەر سێ وڵاتەكە ئیدانەی كارەكانی ئیسرائیلیان لە سوریا كردووە و رێككەوتوون لەسەر راوێژ و هەماهەنگی زیاتر لەگەڵ رێزگرتن لە سەروەری خاك و سەربەخۆیی سوریا.
هاوكات هەر سێ لایەن، جەخت لە كۆبونەوەی وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی و نێودەوڵەتی دەكەن ئەوەش بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری ئەو دۆخەی ئێستا لە سوریا دەگوزەرێت.