ئیدارەی دەوڵەت: داوا لە وڵاتانی دراوسێ دەكەین لەبارەی سوریاوە لە بەغداد كۆبنەوە
ئاکام
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت دەستپێشخەرییەكی عیراقی بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا راگەیاند و داوا لە وڵاتانی دراوسێی عیراق دەکات، بەپەلە لە بەغاد كۆبنەوە.
هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەحمود مەشهەدانی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەغداد لەسەر دۆخی سوریا كۆبونەوە و راگەیەنراوێكیان بڵاوكردەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا هاوپەیمانی ئیدارەی دەوڵەت پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ هەموو ئەو هەوڵە دیبلۆماسیانە دووپاتكردەوە، كە لە سەرەتای قەیرانی سوریا دراوە و دەڵێت، بەغداد بنكەی سەرەكی گفتوگۆ بەردەوامەكان دەبێت.
دەشڵێت، ئیدارەی دەوڵەت دڵنییای دەداتە گەلی عیراق، كە هیچ مەترسییەك نییە ئەو ئاڵۆزیانە بگاتە عیراق.
جەختی لەو هەنگاوانەش كردەوە بۆ پاراستنی ئاسایش و ئارامی خاكی سوریا و ئاسایشی نەتەوەیی عیراق، لە رێگەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە سوریا و عیراق.