لیژنەی ئەمنی سلێمانی: گۆڕانکاریمان لە بڕیاری ئۆتۆمبێلی بێسەرەتادا نەکردووە
٣ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
٧
لیژنەی ئەمنی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە، "گۆڕانكاری لە بڕیاری دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەكردنی ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نەكراوە و كۆتایی بە پاشاگەردانی و یاساشكێنی دەهێنین".
دەقی روونکردنەوەکە
روونکردنەوەیەک لە لێژنەی ئەمنی سلێمانی
بۆ ڕای گشتی
لە چەند پەیج و ماڵپەر و کەناڵێکی راگەیاندن ھەواڵێکی ناڕاست و بەمەبەست وچەواشەکارانە بڵاو کراوەتەوە کە گۆڕانکاری بەسەر بڕیاری دەستبەسەرا گرتن و قەدەغە کردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان کراوە ، یاخود بڕیارەکە گۆرانگاری بەسەر ھاتووە و ھەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێکی بێ سەرەتا ناگرێتەوە .
ئێمە وەک لیژنەی ئەمنی سلێمانی و بۆ ھەموو لاێکی رادەگەێنین کە ئەم ھەواڵە دوورە لە راستییەوە و بەھیچ جۆرێک ھیچ پاشگەز بونەوە و گۆرانگاری بەسەر بڕیارەکەمان نەھاتووە چونکە بڕیارێکی سەرپێیی نەبووە و زۆر بەووردی دیراسە کراوە و کۆدەنگی و ھەماھەنگی سەرجەم لاێنەپەیوەندیدارەکانی لەسەرە وبەتەواوی نییەتمانە کۆتایی بە پاشاگەردانی ویاساشکێنی وشێواندنی سیمای شارستانی و ئارامی شاری سلێمانی پایتەختی رۆشنبیرین ، و زۆر جدی و سوورین لەسەر جێ بەجێ کردنی ھەر بڕیارێک دەبین کە بڕیاری لەبارەوە بدەین .