لە گەڕەكی زەهرای پارێزگای دیوانیە کەسێک لەسەر هێرشكردنەسەر كارمەندێكی سەرژمێری دەستگیركرا.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بە پشتبەستن بە رێنماییەكانی بەڕێوەچوونی پرۆسەی سەرژمێری، مەفرەزەكانیان لە گەڕەكی زەهرای پارێزگای دیوانیە کەسێکیان دەستگیركردووە كە هێرشی كردووەتە سەر كارمەندێكی سەرژمێری.

ئەوەشی خستەڕوو، تۆمەتبارەكە رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بەرامبەری.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عیراق، داوا لە هاوڵاتییان دەكات، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگی پرۆسەكە هاوكاری تیمەكانی سەرژمێری بكەن بە پێدانی داتا و ئاماری ورد.