وزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، سەرژمێری گشتی لە عیراق بەپێی پێوەرە نێودەوڵەتییەكان بە هەماهەنگی نەتەوە یەكگرتووەكان جێبەجێ دەكرێت.

عەبدولزەهرە هنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عیراق رایگەیاند، لیژنەیەكی راوێژكاری نێودەوڵەتی لەلایەن سندوقی نیشتەجێبوونی نەتەوە یەكگرتووەكان پێكهێنراوە، كە چەندین شارەزایی ئامار و سەرژمێری تیادایە و ئەو پرۆسەیە بەپێی پێوەرەكانی ئەو رێكخراوە ئەنجام دەدرێت و زانیاری تایبەت لەسەر دانیشتووانی عیراق بەردەست دەبێت.

وتیشی، هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی پلاندانان و دەستەی ئامار و سندوقی نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئاستی باڵا هەیە و بەدواداچوون لەسەر جێبەجێكردنی پرۆسەكە دەكرێت.