ئەمریكا پشتیوانی ئەنجامدانی سەرژمێری گشتی دانیشتووان دەكات لە عیراق و هەرێمی كوردستان و بە گرنگی دەزانێت بۆ داڕشتنی ستراتیژی سیاسی و ئابووری وڵات.


ئەلینا رۆمانۆسكی باڵیۆزی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە عیراق لە تۆڕی ئێكس بڵاویكردووەتەوە، لەم هەفتەیەدا یەكەمین سەرژمێری دانیشتوان لە عێراق لەدوای ساڵی 1997وە ئەنجام دەدرێت و سەرجەم پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە.


دەشڵێت، ئەم سەرژمێرییە هەنگاوێكی گرنگە بۆ پێدانی زانیاری دروست كە بەشدارە لە داڕشتنی ستراتیژی سیاسی و ئابووری و گەشەپێدانێكی كاریگەر.


جەختی لەوەشكردووەتەوە، ئەمریكا پاڵپشتی ئەم هەنگاوە گەورەیە دەكات بەرەو بڕیاردان لە داتاكان لەلایەن حكومەتی عیراقەوە بۆ گەیاندنی خزمەتگوزارییەكان بە گەلەكەی.