وەزارەتی بازرگانی عیراق دەستپێشخەریی سەبەتەی بیناسازی رادەگەیەنێت
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٢٨
وەزارەتی بازرگانی عیراق ئامادەكاری دەكات بۆ ئەوەی بەم نزیكانە دەستپێشخەریی "سەبەتەی بیناسازی" رابگەیەنێت .
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، كۆمپانیای گشتی بازرگانی كەرەستەی بیناسازی هەماهەنگی لەگەڵ كەرتی تایبەت هەیە بۆ ئامادەكردنی ٥٠ هەزار جۆری كەرەستەی بیناسازی و كارەبایی و تەندروستی بە شێوەو قەبارەی جیاواز.
ئاماژەی بەوەشكردوە، دوای راگەیاندنی دەستپێشخەریی "سەبەتەی بیناسازی" ، هاووڵاتیان دەتوانن داواكاری بۆ وەرگرتنی ئەو كەرەستانە لەڕێگەی پۆرتاڵی ئەلیكترۆنی "ئور"ەوە پێشكەش بكەن، دەستپێشخەرییەكیش هەیە بۆ گواستنەوەی كەرەستەكان بۆ ناونیشانی هاووڵاتی تۆماركراو لە سیستەمەكەدا لە سەرجەم پارێزگاكان دوای تەواوكردنی سەرجەم رێكارە یاساییەكان .