لیژنەی دارایی: لە بودجەی ٢٠٢٥ ئەو بڕگانە هەمواردەكرێنەوە كە كێشەیان لەسەرە
لاوان
١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٣٩
سەرۆكی لیژنەی دارایی دەڵێت، لە پڕۆژەی بودجەی ٢٠٢٥ ئەو بڕگانە هەمواردەكرێنەوە كە كێشەیان لەسەرە، داواش لە حكومەت دەكات پێش كۆتایی ئەمساڵ پڕۆژەكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.
عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەدا، ئامانج لە بودجەی ٢٠٢٥، زۆركردنی داهاتی نانەوتی وڵات و زیادكردنی سەقامگیری ئابوورییە، بە تایبەتی دوای پێداچوونەوە بەو بڕگانەی بودجەی دوو ساڵی رابردوو كێشەیان لەسەربوو.
عەتوانی هواشی خواست بەر لە كۆتایی ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق یاسای بودجە یاخود چەند بڕگەیەكی یاساكە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران بكات، تاكو خوێندنەوەی بۆ بكرێت و پەسەندبكرێت، بە تایبەتی ئەو بڕگانەی كە پەیوەندی بە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییانەوە هەیە.