سودانی بەشداری لە لوتكەی عەرەبی-ئیسلامی لە سعودیە دەكات
کەژان
١١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٠
سەرۆك وەزیرانی عیراق بەرەو ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێكەوت، بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی -ئیسلامی سەبارەت بە دواپێشهاتەكانی غەززەو لوبنان.
نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردوە، محەمەد شیاع سودانی بەغدادی بەرەو ڕیازی پایتەختی سعودیە جێهێشتوەو بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی عەرەبی - ئیسلامی سەبارەت بە دواین پێشهاتەكانی رەوشی غەززەو لوبنان.
هاوكات، فادی شەمەری راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری سیاسی رایگەیاند، هەمیشە هەڵوێستی عیراق روونبووە بەرامبەر بە رەوشی غەززە و لوبنان داوای راگرتنی لەشكركێشی ئیسرائیلی كردوە بۆ ئەو وڵاتانە، وتیشی، عیراق بەردەوام هاوكاری رەوانەی ئەو وڵاتانەكردوە بۆ پاراستنی ژیانی هاووڵاتیان.
هەروەها سبهان مەلا جیاد راوێژكاری سەرۆك وەزیران رایگەیاند، بەشداریكردنی محەمەد شیاع سودانی لە لوتكەی عەرەبی -ئیسلامی لە ریاز، بۆ دووپاتكردنەوەی پشتوانییە بۆ غەززە و لوبنان لەگەڵ بەردەوامیدان بە پەیوەندیەكانیان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكەو جیهان بۆ وەستانی جەنگ لە غەززەو لوبنان.