چاوەڕوان دەكرێت ساڵی داهاتوو، رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق دەربكات.

زەهرە بیجاری سەرۆكی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، چاویان بە ئەمینداری گشتی رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی كەوتووە و سەرجەم رێكار و رێوشوێنەكانی حكومەتی عیراقییان لە بواری دەریایی رونكردووەتەوە و داوایانلێكردووە، رێكخراوە بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە كە لە هەموو روویەكەوە زیانی زۆری لێكەوتوووەتەوە، بەتایبەتیش لە بواری ئابووری و بازرگانی و گەشتیاری.

وتیشی، لە ئەنجامی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردراوە، لە مانگی تشرینی یەكەمی ساڵی داهاتوو لە كۆبوونەوەی دووەمدا لەگەڵ ئەمینداری گشتی رێكخراوی دەریاوانی نێودەوڵەتی، بڕیاری قەدەغەی دەریایی لەسەر كەشتییەكانی عیراق هەڵبوەشێنێتەوە بەتایبەتیش كە عیراق یەكێكە لە دامەزرێنەرانی رێكخراوەكە.