ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر زیاتر لە ٢٠ دۆسێی گەندەڵی وەزیری بەرگری بانگهێشت دەكات
هەژار
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١١٥
ئەنجومەنی نوێنەران وەزیری بەرگری عیراق بانگهێشت دەكات، پەرلەمانتارێك دەڵێت وەزیری بەرگری زیاتر لە ٢٠ دۆسێی گەندەڵی مەترسیداری لەسەرە.
سەڵاح زەینی تەمیمی ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئاشكرایكردووە، پێویستە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەراندا سابت عەباسی وەزیری بەرگری عیراق بانگهێشت بكرێت و بۆئەو مەبەستەش داواكاری ئاراستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەران كراوە و ئیمزای زیاتر لە ٥٠ پەرلەمانتاریش كۆكراوەتەوە.
وتیشی، وەزیری بەرگری عیراق زیاتر لە ٢٠ تۆمەتی گەندەڵی مەترسیداری لەسەرە كە زیانی زۆری بە دامەزراوە سەربازییەكان و توانای سوپا و هێزە ئەمنییەكان گەیاندووە و دۆسێی پاراستنی سوپا و ئاسایشی نەتەوەییش بابەتێكە نابێت سازشی لەسەر بكرێت.