فوئاد حسێن هۆشداری لە پەلكێشكردنی عیراق بۆ شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەدات
لاوان
١٠ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٦١
وەزیری دەرەوەی عیراق هۆشداری لە پەلكێشكردنی عیراق بۆ شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەدات و دەڵێت، لەگەڵ پایتەختی وڵاتان لەگفتوگۆدان بۆ دورخستنەوەی عیراق لە گرژییەكانی ناوچەكە.
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عیراق لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی " شەرقولئەوسەت" رایگەیاند، مەترسییەكانی فراوانبوونی گرژییەكانی ناوچەكە هێشتا گەورەیە، هەڵكەوتەی عیراق بەجۆرێكە لەجوگرافیای شەڕدایە، بەهۆی بەردەوامی هێرشەكانی سەر ئێران و بەپێچەوانەوە، چاوەڕوانی ئەوەی لێدەكرێت ئاسمان و خاكی عیراق بكببێتەاتە بەشێك لە گرژییەكانی ناوچەكە.
ئەوەشی خستەڕوو، حكومەتی فیدراڵ دوورخستنەوەی عیراقی لە گرژییەكانی ناوچەكە خستووەتە پێشەنگی كارەكانی و هۆشداری لە بەكارهێنانی خاكەكەی دەدات بۆ هەر هێرش و گرژییەك، هەروەها حكومەتی فیدراڵ بۆ ئەو مەبەستە لەسەر ئاستی جیاواز لەگەڵ پایتەختی وڵاتان لەگفتوگۆدایە و دەسەڵاتدارانی ئێرانیش دڵنیاییانداوە كە خاكی عیراق بۆ هێرشی سەر ئیسرائیل بەكارناهێنن.
هاوكات، فوئاد حسێن لەبارەی كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق رایگەیاندووە، لەگەڵ ئیدارەی ئێستای ئەمریكا گفتوگۆكانیان بەردەوامە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەو وڵاتە لە عیراق، بەگوێرەی ئەو خشتەیەی رێككەوتنی لەسەر كراوە و جێگیركراوە، لەسەر بنەمای ئەو رێككەوتنانەش، گفتوگۆكانیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریكا درێژە پێدەدەن.