راوێژكارێكی سودانی دەڵێت تائێستا مووچەی زیاتر لە پێنج هەزار كەس لە چوارچێوەی بیمەی كۆمەڵایەتی و پاراستنی كۆمەڵایەتی راگیراوە، بەهۆی ئەوەی ناشایستە بوون.


سەنا‌و موسەوی راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عیراق بۆ كاروباری بیمەی كۆمەڵایەتی و كەمئەندامان رایگەیاندووە، لەسەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی ئێستای حكومەتەوە تائێستا یەكێك لە بابەتە سەرەكییەكان پێداچوونەوە و لێكۆڵینەوە بووە لەو كەسانەی لە چوارچێوەی هەردوو سیسمی پاراستنی كۆمەڵایەتی و بیمەی كۆمەڵایەتی مووچە وەردەگرن و چەندین تیم و لیژنەش بۆ ئەو مەبەستە پێكهێنراوە و كاری جدییان لەسەر كردووە.


وتیشی، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و كاركردن لەسەر ئەو پرسە، تائێستا مووچەی پێنج هەزار و ٢٠٠ كەسیان راگرتووە كە لە چوارچێوەی هەردوو سیستمی بیمەی كۆمەڵایەتی و پاراستنی كۆمەڵایەتی، چونكە شایستە نەبوون و بە نایاسایی مووچەیان وەرگرتووە.