ئەنجومەنی نوێنەران وەرزی یاسادانانی بۆ ماوەی مانگێك درێژكردەوە
٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٥
لەسەر داوای هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت، ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ ماوەی مانگێك وەرزی یاسادانانی درێژكردەوە.
سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بڕیاردراوە وەرزی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێك درێژبكرێتەوە و لە ٩ـی ئەم مانگەوە درێژكردنەوەكە دەستپێدەكات.
دەشڵێت، لەسەر داواكاری هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت ئەنجومەنی نوێنەران ئەو بڕیارە دراوە.
رۆژی شەشی ئەم مانگە كۆبونەوەی بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق و مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران، كۆبوونەوەی هاوپەیمانی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بەڕێوەچوو، لە كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی درێژكردنەوەی خولی دووەمی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەران و پاڵپشتیكردنی هەنگاوی هەمواركردنەوەی یەكێك لە ماددەكانی بودجەی گشتی فیدراڵی تایبەت بە نەوت كرایەوە.