شیكەرەوەیەك: كامالا هاریس ببێتە سەرۆك هێزەكانی ئەمریكا لە عیراق ناكشێنێتەوە
هەژار
٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
٥٤
شیكەرەوەیەكی ئەمریكی دەڵێت، ئەگەر كامالا هاریس ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەستەمە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق بكشێنێتەوە كە ژمارەیان دوو هەزار و 500 سەربازە.
ریچارد چازدی مامۆستای زانستە سیاسییەكان لە زانكۆی جۆرج واشنتۆن لە ئەمریكا رایگەیاند، كامالا هاریس كاندیدی دیموكراتەكان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكا بەردەوام پشتیوانی لە بەخشینی عیراق كردووە لەو سزایانەی ئەمریكا كە بەسەر ئێراندا سەپاندویەتی بە مەبەستی سودمەندبوونی لە كەرتی وزەی ئەو وڵاتە.
وتیشی، هاریس هەوڵەكانی بۆ رێگریكردن لە سپیكردنەوەی پارە و نەهێشتنی سەرچاوە دارییەكانی تیرۆر چڕدەكاتەوە و دەیەوێت پارێزگاری لە پێگەی ئەمریكاش بكات لە عیراق و سوریا بە مەبەستی بەردەوامی لەسەر ئۆپراسیۆنەكانی دژی گرووپی تیرۆریستی داعش، بۆیە ئەگەر كامالا هاریس ببێتە سەرۆكی ئەمریكا ئەستەمە هێزەكانی وڵاتەكەی لە عیراق بكشێنێتەوە كە ژمارەیان دوو هەزار و 500 سەربازە.