دوای پێنج رۆژ لە دوورخستنەوەی، عومەر كروی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەستبەكاربووەوە و بە هێزی چەكدارەوە گەڕایەوە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا.


بەگوێرەی بڕیارێكی دادگای دادوەری ئیداری عیراق، دادگا بڕیاری دانیشتنی نائاسایی رۆژی ٢٩ـی مانگی ئەنجومەنی پارێزگای دیالەی هەڵپەساردووە، تایبەت بە دوورخستنەوەی عومەر كروی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە بە كۆی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنەكە، تاكو دۆسییەی ناوبراو لە دادگا یەكلایی دەبێتەوە.


لەدوای بڕیارەكەی دادگای دادوەری ئیداریی، عومەر كروی بە هێزی چەكدارەوە گەڕایەوە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە و  لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە دەستبەكاربووە.


رۆژی ٢٩ـی مانگی رابردوو، ئەنجومەنی پارێزگای دیالە لە دانیشتنێكی نائاسایی لێپرسینەوە، بە كۆی دەنگ بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی عومەر كروی لە پۆستی سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای دیالە، عومەر كرویش بڕیارەكەی رەتكردەوە و رایگەیاند، رێوشوێنی یاسایی دەگرنەبەر، بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە.