مەشهەدانی: ئەو یاسایانەی ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە كۆدەنگی تێپەڕێنرێن
ئاکام
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٤
١٢٤
سەرۆكی نوێی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاند، ئەو یاسایانەی ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە گفتوگۆ و كۆدەنگی هەموولایەك تێپەرێنرێن.
مەحمود مەشهەدانی بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، ئەو یاسایانەی كە ناكۆكیان لەسەرە پێویستە بە رێككەوتن و گفتوگۆ تێپەڕێنرێن.
وتیشی، پێشكەشكردنی پڕۆژەیاسا بێ رێككەوتنی پێشوەختە خزمەت بە ئەنجومەنی نوێنەران ناكات هەڵەیە.
دەشڵێت، كار لەسەر گەڕانەوەی شكۆی ئەنجومەنی نوێنەران دەكەن بە جۆرێك كە خزمەت بە هاوڵاتیان بكرێت و ئەو یاسانە دەرچواندنیان بۆ بكرێت كە بەرژەوەندی گشتی تێدایە.