مقاوەمەی ئیسلامی بە ئامانجگرتنی پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی راگەیاند
کەژان
٢٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
٣٠
مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بە ئامانجگرتنی پێگەیەکی سەربازی ئیسرائیلی بە فرۆکەی بێفرۆکەوان راگەیاند.
مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق، لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، بەردەوامن لە ھێرشەکانیان بۆسەر ئیسرائیل، وەک پشتیوانیەک بۆ غەززەو لوبنان و لە رێگەی فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە پێگەیەکی سەربازی سوپای ئیسرائیلیان لە باکوری ئەو وڵاتە کردۆتە ئامانج.
لەگەڵ سەرھەڵدانی جەنگی نێوان ئیسرائیل و حەماس، مقاوەمەی ئیسلامی لە عیراق بەردەوام ھێرشدەکەنە سەر ئیسرائیل و دەڵێن ھێرشەکانیان بەردەوام دەبێت.