لە عیراق تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە ١٥٠ ژنی فریوداوە
ئاکام
٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤
١٥٧
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە ١٥٠ ژنی لە رووی ماددی و جەستەییەوە فریوداوە.
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی عیراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بە پشتن بە زانیاری ورد لە قەزای زوبێر لە پارێزگای بەسرە تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە خۆی بە کەسێکی رۆحانی ناوبردووە و ھەستاوە بە فریودانی ١٥٠ ژن و پارەی لێوەرگرتوون و دواتریش کاری بەد رەوشتی لەگەڵ ئەنجام داون.
دەشڵێت، تۆمەتبارەکە ٥٠٠ ھەزار تاوەکو یەک ملیۆن دیناری لە ھەر یەکێک لەو ژنانە وەرگرتووە و دانی بە تاوانەکەیدا ناوە، لە ئێستاشدا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا دەکرێت.