کۆمیسیۆن: ٢٧ی ئادار تیروپشک بۆ پێدانی ژمارە بە لیست و ھاوپەیمانییەکان ئەنجام دەدرێت
هیوا
٢٠ی ئازاری ٢٠٢٤
٣٢٢
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کۆمیسیۆن رێکارەکانی تایبەت بە پێدانی ژمارەی بە لیست و کاندیدە سەربەخۆکانی بۆ بەشداریکردن لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسەندکرد و بڕیاریدا رۆژی ٢٧ی ئادار لە ھەولێر پرۆسەکە ئەنجام بدرێت.
وتیشی، پێدانی ژمارە بە لیست و کاندیدەکان لە ژمارەی ١٠١ و بەرەو سەرەوە دەستپێدەکات و پرۆسەکەش بەئامادەبوونی نوێنەرانی سەرجەم حزب و کاندیدە سەربەخۆکان بەڕێوەدەچێت.
وتەبێژی کۆمیسیۆن ئەوەشی خستەڕو، لیژنەیەکی فەرمانگەی ھەڵبژاردنی کۆمیسیۆن راستەوخۆ سەرپەرشتی ئەو پرۆسەیە دەکات و دواتریش ئەنجومەنی کۆمیسیاران دەرئەنجامی کاری لیژنەکە پەسەند دەکات.