خەمیس خەنجەر، سەرۆکی پارتی سیادەی سوننەکان ئاماژەی بەوەدا، نزیکەی چوار مانگە ئەنجومەنی وەزیرانی ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە و تائێستا ھەنگاوێکی ئەوتۆ نەنراوە بۆ پەسەندکردنی یاساکە.

ئەوەشی خستەڕوو، پەسەندکردنی ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتی، بەشێکی سەرەکی رێککەوتنە سیاسییەکان بووە لەگەڵ کابینەکەی محەمەد شیاع سودانی و ھێشتا کابینەکە لە سەرەتای جێبەجێکردنی بڕگەکانی ئەو رێککەوتنەدایە.

سەرۆکی پارتی سیادە داوای پەسەندکردنی ھەمواری یاسای لێبوردنی گشتی لە ئەنجومەنی نوێنەران دەکات و دەڵێت، بەھۆی پەسەندنەکردنی ئەو یاسایەوە، بە سەدان زیندانی بێتاوان لە زیندانەکانی عێراقدان و قوربانی دەستی تیرۆریستن.