عێراق تۆنێک گەنم بە ٨٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران دەکڕێتەوە
ئاکام
١٩ی ئازاری ٢٠٢٤
٤٢٣
نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وزاری عێراقی بۆ کاروباری ئابوری رایگەیاند، ئەنجومەنەکە بە سەرۆکایەتی محەمەد شیاع سودانی و بە ئامادەبوونی وەزیری پلاندانانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری کشتوکاڵ و چەند لایەنێکی دیکەی حکومەتی عێراق کۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەنجوومەنی وزاری بڕیاریداوە نرخی ھەر تۆنێک گەنم تەنھا بۆ ئەمساڵ بە بڕی ٨٥٠ ھەزار دینار لە جوتیاران وەربگیرێت.
جەختیشی کردوەتەوە ، لەسەر بنەمای تێچوونەکان و نرخی جیھانی گەنم و چەند پێوەرێکی دیکە نرخی گەنمیان بەو بڕە دیاریکردووە.