دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵای تایبەت بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێم دەدات
کوردسات نیوز
١٦ی ئازاری ٢٠٢٤
١٬٢٢٥
بەپێی خشتەی کۆبونەوەکانی دادگای فیدراڵی، سبەینێ یەکشەممە ١٧ی ئادار دادگاکە لەسەر سکاڵای نۆ فەرمانبەری ھەرێمی کوردستان کە لەسەر سەرۆکوەزیران و وەزیری دارایی ھەرێمی کوردستان تۆمارکراوە کۆدەبێتەوە، کە تایبەتە بە راگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان.
لە سکاڵاکەدا، داواکراوە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری دارایی پابەندبکرێن بە جێبەجێکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت ژمارە ٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨، بەتایبەت ماددەکانی ٦، ٧، ٨ ،٩ و پلەبەرزکردنەوە دەستپێبکاتەوە کە ماوەی زیاتر لە ٨ ساڵە راگیراوە.
٢٥ی مانگی رابردوو دانیشتنی دادگا لەسەر ئەو پرسە دواخرا و چاوەڕوان دەکرێت سبەی بڕیار لەسەر سکاڵاکە بدات.