باڵیۆزی ئەمریکا: لە ٢٠١٢ەوە بە بەھای ٣.٥ ملیار دۆلار ھاوکاری سەربازی عێراقمان کردووە
کوردسات نیوز
١٤ی ئازاری ٢٠٢٤
١١٤
ئەلینا رۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە وتارێکدا کە لە رۆژنامەی سەباحدا بڵاویکردووەتەوە، ئەوەشی خستوەتەڕو، لە دوو دەیەی رابردوودا ئەمریکا بە بەھای ١١ ملیار دۆلار ھاوکاری تایبەت بە گەشەپێدانی کۆمەڵگەیی و بە بەھای ٣.٥ ملیار دۆلاریش ھاوکاری بۆ بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق خەرجکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، واشنتۆن خواستی ئەوەی ھەیە حکومەتی عێراق بتوانێت لێپرسراویەتی تەواوی خۆی بۆ پاراستنی سەروەری و بەرگریکردن لە خاکەکەی جێبەجێبکات و رۆڵیشی ھەبێت لە ئاسایشی ناوچەکەدا.
جەختیشدەکاتەوە پێویستە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و بەغداد تەنھا لە بواری ئەمنیدا نەبێت و بوارەکانی ئابوری، کلتوری و زانستیش بگرێتەوە.