ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، حکومەتەکەی سودانی رێکاری پێویست و یەکلاکەرەوەی گرتووەتەبەر لەسەر سنورەکانی عێراق و تورکیا، بۆیە داگیرکاری تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق قبوڵکراو نییە و ھیچ بەھانەیەکی نییە. چونکە عێراق خۆی دەتوانێت روبەروی مەترسییەکانی داعش ببێتەوە لەسەر سنورەکان.

ھەروەھا رایگەیاندووە، عێراق لەگەڵ تورکیا چەند دۆسێیەیەکی ھاوبەشیان ھەیە، بەڵام لە دوایین سەردانی وەفدی عێراقییدا،  لایەنی تورکی ھەڵوێستی ئەرێنییان ھەبووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.