بەھا ئەعرەجی: رەوتی سەدر بە بەھێزی دەگەڕێتەوە نێو کاری سیاسی
لاڤە
١٣ی ئازاری ٢٠٢٤
١١٩
بەھا ئەعرەجی لە چاوپێکەوتنێکدا رایگەیاند، کشانەوەی رەوتی سەدر کاریگەری لەسەر پڕۆسەی سیاسی کردووە و ئەگەر بوونیان ھەبووایە ھەڵەی زۆر لە پڕۆسەی سیاسی رووینەدەدا، پێشبینیشیکرد رەوتی سەدر بە بەھێزی بگەڕێتەوە ناو کاری سیاسی.
بەھا ئەعرەجی وتیشی، پێیوایە لەپێناو بەرژەوەندی عێراق، موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لەگەڵ نوری مالکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا کۆببێتەوە.
ئەعرەجی باسی لەوەشکرد، نیگەرانییەک لەنێوان نوری مالکی و محەمەد شیاع سودانیدا ھەیە، سودانیش یەکەم سەرۆک وەزیرانە کە ٦٧%ی پڕۆگرامە حکومییەکەی جێبەجێکردووە.