نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەکەیدا بڕیاریداوە بە کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی ھاوردەکراو بۆ سەربڕین و بەخێوکردن بەڕێژەی ٥٠%، کە ئەو پێشنیازە لەلایەن ئەنجومەنی وزاری بۆ ئابوری کرابوو، لەپێناو کەمکردنەوەی نرخی گۆشتی سوور. 

بەپێی ئەو بڕیارە، باج لەسەر ئاژەڵی ھاوردەکراو بۆ سەربڕین بەڕێژەی ٢% دەبێت و بۆ ئاژەڵی ھاوردەکراویش بۆ بەخێوکردن بەڕێژەی ٥% دەبێت.  بڕیارەکەش بۆ ماوەی ساڵێک دەبێت و دواتر پێداچوونەوەی پێدا دەکرێت.

عێراق کەمکردنەوەی باجی گومرگی لەسەر ئاژەڵی زیندووی ھاوردەکراو بەڕێژەی ٥٠% پەسەندکرد