ئەمریکا فشارەکانی بۆ سەر سودانی زیاددەکات بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
٩٢٨
پێگەی ئەلمۆنیتەری ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، بڕیارە مانگی نیسانی ئەمساڵ، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی واشنتۆن بکات، لێپرسراوانی باڵای ئەمریکاش سەردانەکەیان پەیوەست کردووە بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێمی کوردستان.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەیک سۆلیڤان، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا لە کۆڕبەندی داڤۆس، بە سودانی راگەیاندووە، دەبێت سەردانەکەی بۆ واشنتۆن رەنگدانەوەی ئاساییبوونەوەی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم بن.
بەپێی ئەلمۆنیتەر، ئیدارەی سەرۆکی ئەمریکا، ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم بە مەترسی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا ناودەبات و لەوچوارچێوەیەشدا، تادێت فشارەکانی ئەمریکا بۆ سەر سودانی زیاتر دەبێت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان عێراق و ھەرێم، لەنێویشیاندا ھەمواری یاسای بوودجە و مووچەی فەرمانبەران و ھەناردەی نەوت.