گفتوگۆکان بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق تادوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوام دەبێت
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
١٠٦
ئاژانسی رۆیتەرز، لە زاری چەند لێپرسراوێکی باڵای عێراقەوە بڵاویکردووەتەوە، گفتوگۆ و دانووستانەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و ئەمریکا بۆ کشانەوەی تەواوەتی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق بەردەوامە و پێدەچێت، گفتوگۆکان تا دوای ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا بەردەوام بێت، کە بڕیارە مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ بەڕێوەبچێت.
ئیان مەکگۆری نێردەی ئەمریکا لە ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رەتیکردووەتەوە و لەئێستادا پلانێک ھەبێت بۆ کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا و ھاوپەیمانان لە عێراق و سەرۆکوەزیرانی عێراقیش بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ کشانەوەی ھێزە بیانیەکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیکەی ٢٥٠٠ سەربازی ئەمریکا و وڵاتانی ھاوپەیمانان لە عێراقدا ھەن و بەسەر سێ بنکەی سەربازیدا دابەشبوون، یەکێکیش لەو بنکانە لە سنووری ھەرێمی کوردستانە.