وەفدێکی سوپای تورکیا و عێراق لەسەر سنووری ھەرێمی کوردستان کۆبوونەوە
کوردسات نیوز
١٢ی ئازاری ٢٠٢٤
٩٦
وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو ئۆپەراسیۆنانەی لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوون بە ھەماھەنگیی نزیک لەگەڵ یەکە ئەمنییەکانی عێراق ئەنجامدراون.
دەشڵێت، فەریق روکن مەتین تۆکەل فەرماندەی دووەمی سوپا و وەفدی یاوەری لەگەڵ لێپرسراوانی ناوخۆی عێراق کۆبوونەوەی ئاسایشی سنووریان ئەنجامداوە.
لەو کۆبوونەوەیەدا کە لەناو سنورەکانی ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ -قوفڵ لە ھەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو، ئاسایشی ھێڵی سنووری عێراق - تورکیا تاوتوێکراو گفتوگۆکرا لەبارەی ڕێوشوێنەکانی زیادکردنی ئاسایشی ھاووڵاتیانی عێراق.