حکومەتی عێراق ١١٠ ترلیۆن دینار قەرزی ناوخۆیی و دەرەکی لەسەرە
هیوا
١٠ی ئازاری ٢٠٢٤
١١٩
دامەزراوەی موستەقبەلی عێراق بۆ شیکاری ئابوری لە دوایین راپۆرتی خۆیدا دەڵێت، لەمکاتەدا عێراق نزیکەی ١١٠ ترلیۆن دینار قەرزدارە و لەو بڕەش ٧٠ ترلیۆن دیناری قەرزی ناوخۆییە، ساڵی ٢٠٠٣ قەرزە ناوخۆییەکان بەڕێژەی ١.٥% زیادیکردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، زۆرینەی ئەو قەرزانەی وەرگیراون بۆ مەبەستی بەکارخستن خەرجکراون نەک وەبەرھێنان و ئەوەش مانای وایە لەرێگەی پڕۆژەی وەبەرھێنانەوە ناتواندرێت بگەڕێندرێنەوە، بەڵکو دەبێت دەوڵەت خۆی قەرزەکانی بداتەوە.
دامەرزاوەکە پێشنیازیش دەکات حکومەتی عێراق پلانێک دابڕێژێت و سەرنج بخاتەسەر قەرزی بەرھەمدار (قەرز بە مەبەستی بەرھەمھێنان) و قەرزەکانی پێشووش بداتەوە بەو مەرجەی بۆ پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بەکاربھێندرێنەوە.