وەزارەتی دارایی عێراق بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی و وەفدێکی وەزارەت لە ئوردن لەگەڵ سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کۆبووەوە، لەکۆبوونەوەکەشدا وەفدەکەی سندوقی دراو بەڵێنیانداوە بەردەوام بێت لە پشتیوانی ئەو ھەوڵە چاکسازییانەی حکومەتی عێراق لەبواری بانکی، بەئەلیکترۆنیکردنی کاروبارەکان، گومرگ و پەرەپێدانی کەرتەکانی وەبەرھێنان و ئاوەدانکردنەوە دەستیپێکردووە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، سندوقی دراو دڵنیاییدا کە لەبوارەکانی بەھێزکردنی چاودێری دارایی و کەمکردنەوەی خەرجییەکان و فرەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داھات و بەھێزکردنی کەرتی تایبەت ھاوکارێکی باشتری حکومەتی عێراق بن.