رۆژنامەی شەرقلئەوسەت بڵاویکردووەتەوە، ھەڵکشانی بەردەوامی رێژەی جەماوەری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراق، نیگەرانی بەشێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی لێکەوتووەتەوە و بە مەترسی بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمان وێنای دەکەن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سودانی سەرەڕای ئەوەی لە نەوەی کۆنی سەرکردە شیعەکانی عێراق نییە، ھەروەھا بە دەستکەوتەکانی لە بوارە جیاوازەکاندا کە دیارترینییان بواری خزمەتگوزارییە، توانیویەتی متمانەی زۆرێک لە دەنگدەرانی شیعە بەدەستبھێنێت و ببێتە مەترسی بۆ سەر سەرکردە شیعە دیارەکانی عێراق.

ھاوکات، بەھا ئەعرەجی جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشوو دەڵێت، چوارچێوەی ھەماھەنگی ھۆشداریان بە سودانی داوە، ئەگەر بۆ ھەڵبژاردنی ساڵی داھاتووی پەرلەمان لیست دروستبکات، ئەوا بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران کاندیدی ناکەنەوە.