ناوەندیی راگەیاندنیی ئەنجومەنیی باڵایی دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، دادگای ناوەندیی تاوان لە عێراق دوای یەکلابوونەوە و ساغبوونەوەی بەڵگە و تۆمەتەکان، سزای لەسێدارەدانی بەسەر پێنج بازرگانی ماددەی ھۆشبەردا سەپاندووە کەسیانیان بیانین و لە پارێزگای سەماوە دەستگیراون و ھەوڵیانداوە بڕێکی زۆری ماددەی ھۆشبەر بگەیەننە پارێزگای نەجەف و لەوێشەوەی ھەناردەی بکەن بۆ وڵاتانی دراوسێی عێراق.

راشیگەیاندووە، دادگای ناوەندی تاوان لە عێراق سزاکەی بە پێی حوکمەکانی یاسای ماددە ھۆشبەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان دەکردووە ئەوەش بە پشتبەستن بە یاسای سزادانی عێراقی.