سودانی و فایەق زێدان رێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیان تاوتوێ کرد
کوردسات نیوز
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٤
١٨٠
بەپێی راگەیەنراوی نوسینگەکەی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شەیاع سودانی لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایەق زێدان کۆبوەتەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێکرا، بەدواداچوونیش بۆ دیارترین رێوشوێنەکانی پەیوەست بە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئیداری و دارایی کرایەوەلەگەڵ گرنگی ھەماھەنگی لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بە ھەموو شێوەکانیەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ھەردولا جەختیان لەسەر گرنگی باشترکردنی ھەماھەنگی و یەکخستنی نێوان دەسەڵاتەکانی جێبەجێکردن و دەسەڵاتی دادوەری کردەوە، ئەوەش بە ئامانجی پتەوکردنی سەروەری یاسا و بەھێزکردنی رێوشوێنە دادوەرییەکان بە شێوەیەک کە یارمەتیدەر بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە سەرانسەری وڵاتدا