ئەعرەجی: کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق واتای دابڕان نییە لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی
لاوان
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٤
٥٢٨
نوسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی پێشوازی کریستۆڤەر کۆنز سیناتۆری ئەمریکی کردووە و تیایدا، ھاریکارییەکانی ھاوپەیمانانی لە عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش بەرزنرخاندووە، ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق ھەوڵی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی ھاوپەیمانان دەدات.
ئەعرەجی راشیگەیاندوە، کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھاوپەیمانان لە عێراق واتای دابڕانی وڵاتەکە نییە لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، بەڵکو ئامانج لێی دروستکردنی پەیوەندییەکی ھاوسەنگە لەگەڵ ھاوپەیمانان بە لەبەرچاوگرتنی سەروەری خاکەکەی.
جەختیلەوەشکردەوە، عێراق نایەوێت ببێتە ھەڕەشە بۆ سەر وڵاتانی دراوسێی لەکاتێکدا ھەوڵدەدرێت وڵاتەکە بکرێتە گۆڕەپانی یەکلایکردنەوەی ململانێکانی وڵاتان.